کۆمپانیای سۆفت ڤیژن وەک ناوێکی ناسراو و پیشەنگ له بواری تەکنەلوژیای زانیاری له هەرێمی کوردستان و عیراق، شانازی ده کات به پێشکەشکردنی چارەسەری دیجتالی داهینەرانه و کاریگەر به تایبەتی بۆ کەرتی حکومی ئیمه له سۆفت ڤیژن تەنها کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی نین بەڵکو خۆمان به هاوبەشێکی ستراتیژی متمانه پیکراو دەزانین بو ئەو دامەزراوه حکومییانەی کەبه جددی هەوڵی گۆڕانکاری دیجیتالی و به رزکردنەوەی ئاستی کارایی و شەفافییەت دەدەن. تێگەیشتنمان له سروشتی کاری حکومی و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبیتەوه بنەمای کارکردنی ئێمه یه.
بۆ ماوەی زیاتر له ١٦ ساڵە سۆفت ڤیژن پسپۆڕی خۆی له خزمەتکردنی کەرتی حکومیدا چڕکردووەتەوه ئێمه به قووڵی ئاگاداری ئەو پێداویستییه ناوازه و ئاڵۆزانەین که دامەزراوه حکومییەكان هەیانه له تێگەیشتنی وردی یاسا و رینماییەکانەوه تا پروسه کارگێڕییه ئاڵۆزەكان ئەزموونی به رفراوانمان لەم بوارەدا وایکردووه که بتوانین چارەسەری ديجتاڵی گونجاو و تایبەتمەند بۆ چەندین وەزارت و فەرمانگەی جیاوازی حکومەتی هەریمی کوردستان و عیراق پەرەپێبدەین.