بەشی پەیکەری دامەزراوەیی لە سیستەمی ئی - ڕاژە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە دیاریکردن و بەڕێوەبردنی پەیکەری دامەزراوەکان. ئەم بەشە یارمەتی دامەزراوەکان دەدات کە بە شێوەیەکی بینراوی ڕێکخراو پەیوەندییەکانی خۆیان لە ناو ئاستەکانی کارگێڕییەکان، بەڕێوەبەرەتییەکان، پۆستەکان و پەیوەندییەکانی نێوانیان دیاری بکەن و بەڕێوەیان ببەن.
ئەم بەشە توانای پشتگیریکردنی هەردوو جۆری پەیکەری دامەزراوەیی هەیە، چ پەیکەری دامەزراوەیی چەندین دامەزراوە لە ژێر یەک چەتردا و چ پەیاکەری تاکە دامەزراوەیی. هەروەها، بە شێوەیەکی ورد و بەردەوام مێژووی گۆڕانکارییەکان لە پەیکەری دامەزراوەییدا تۆمار دەکات، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە شیکردنەوە و پلاندانانی داهاتوودا.
توانای دروستکردنی پەیکەری دامەزراوەیی نوێ، ده ستکاریکردنی پەیکەری ئێستا و زیادکردن لابردنی ئاست، بەش، یەکه و پۆستەکان.
دیاریکردنی ناونیشانی پۆست، بەرپرسیارێتییەکان، ئەرکەکان و پەیوەندی راستەوخۆی هەر پۆستێک به پۆستەکانی ترەوه.
دیاریکردنی بڕوانامه، ئەزموون، لێهاتوویی و هەر مەرجێکی تر که پێویسته بۆ وەرگرتنی پۆستێک.
تۆمارکردنی تەواوی گۆڕانکارییەکانی پەیکەری دامەزراوەیی، له وانه بەروار، جۆری گۆڕانکاری و هۆکاری گۆڕانکارییەکە.
پیشاندانی پەیکەری دامەزراوەیی بە شیوەیەکی گرافیکی و ڕوون، وەک چارتی دامەزراوەیی.
توانای دابینکردنی پەیوەندی نێوان بەشەکان و فەرمانبەرانی هەر بەشێک.
دەرهێنانی ڕاپۆرتی جۆراوجۆر دەربارەی پێکهاتەی دامەزراوەیی وەک ژمارەی پۆستەکان له هەر ئاستیکدا، مێژووی گۆڕانکاریيەکان و زانیاری دیکه.