Recursos
سیستمی ئامادەبوون و مۆڵەت

سیستمی ئامادەبوون و مۆڵەت

بەشی بەڕێوەبردنی ئامادەبوون و مۆڵەت لە سیستەمی ئی-ڕاژه، یەکێکە لە بەشە گرنگەکانە بۆ تۆمارکردن و بەڕێوەبردنی وردەکارییەکانی هاتن و نەهاتن، وە هەروەها داواکاری و پەسەندکردنی مۆڵەتی فەرمانبەران. ئەم بەشە یارمەتیدەری دامەزراوەکانە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕێکخراو و دادپەروەر چاودێری ئامادەبوونی فەرمانبەران بکەن، جۆرەکانی مۆڵەت بەڕێوەببەن، و ڕێژەی ئامادەنەبوون بە شێوەیەکی ڕوون دیاری بکەن.

ئەمەش دەبێته هۆى باشترکردنی بەڕێوەبردنی کات و کەمکردنەوەی کارگێڕی دەستی، دڵنیابوون له جێبەجێكردنی یاسا و ڕێساکانی کار و زیادکردنی شەفافیەت له پڕۆسەی بەڕێوەبردنی مۆڵەت و ئامادەبووندا. مۆدیۆڵەکه به شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زۆربەی پڕۆسەکان بەڕێوە دەبات، ئەمەش کات و هەوڵی بەڕیوەبەران و فەرمانبەران پاشەکەوت دەکات.

تۆمارکردنی ئامادەبوون

تۆمارکردنی ڕۆژانەی هاتن و نەهاتنی فەرمانبەران بەشێوەی ئۆتۆماتیکی به بەکارهێنانی ئامێری تایبەت وەک پەنجه مۆر، ناسینەوەی دەموچاو، یان لەڕێگەی مۆبایل ئەپەوه.

به‌ڕێوه‌بردنی جۆرەکانی مۆڵەت

پێناسه‌کردنی جۆرەکانی مۆڵەت (وەک مۆڵەتی ساڵانه، نەخۆشی، بێ‌مووچە، تایبه‌ت...)، دیاری‌کردنی ماوه‌ی مۆڵەت بۆ هه‌ر جۆرێك، و دانانی ڕێسای تایبه‌ت بۆ هه‌ر جۆرێكی مۆڵەت.

پڕۆسەی داواکردنی مۆڵەت

ڕێگادان بە فەرمانبەران بۆ پێشکەشکردنی داواکاری مۆڵەت بە شێوەی ئەلیکترۆنی.

پڕۆسەی پەسەندکردن

ڕەخساندنی پڕۆسەیەکی ڕێکخراو بۆ پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی مۆڵەت، لە لایەن بەڕێوبەرانی ڕاستەوخۆ و بەڕێوەبەرانی سەرچاوەی مرۆییەوە.

چاودێری مۆڵەت

بەدواداچوونی ماوەی مۆڵەتی بەکارهاتوو و ماوەی مۆڵەتی ماوەی هەر فەرمانبەرێک.

ئاگادارکردنەوەکان

ناردنی ئاگادارکردنەوەی ئۆتۆماتیکی بۆ فەرمانبەران و بەرپرسان دەربارەی داواکارییەکان، پەسەندکردنەکان، و پڕۆسەی مۆڵەت.

ڕاپۆرتەکان

دروستکردنی ڕاپۆرتی ورد دەربارەی ئامادەبوون و ئامادەنەبوون، جۆرەکانی مۆڵەت، ماوەی مۆڵەت، و زانیارییەکی پەیوەندیدار.