بەشی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دامەزراندن یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی سیستەمی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان. ئەم بەشە بە ئامانجی کارا و ئاسانکردنی تەواوی هەنگاوەکانی دامەزراندن دروست کراوە، لە قۆناغی سەرەتایی ڕاگەیاندنی هەلی کاری نوێوەوە تا گەیشتنی بە قۆناغی کۆتایی و هەڵبژاردنی فەرمانبەری نوێ. بە بەکارهێنانی ئەم بەشە، دامەزراوەکان دەتوانن پڕۆسەی دامەزراندن بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی، ڕێکخراو، شەفاف و دادپەروەرانە بەڕێوەببرن.
ئەمە بەھۆی خۆی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کات و تێچووی پڕۆسەکە، وە هەروەها باشترکردنی کوالێتی هەڵبژاردنی فەرمانبەران. سیستەمەکە پشتگیری تەواوی هەنگاوەکانی پڕۆسەی دامەزراندن دەکات و ئەمە پڕۆسەکە بە شێوەیەکی بەرچاو و ئاسان دەکاتەوە.
بڵاوکردنەوەی هەلی کارەکان بە شێوەیەکی رێکخراو له وێب سایت و پلاتفۆڕمه جیاوازەکان.
کۆکردنەوه و رێکخستنی داواکارییەکان (CV) به شێوەیەکی ئەلیکترۆنی.
شیکردنەوەی داواکاریەکان و هەڵبژاردنی کاندیده گونجاوەکان بەپێی پێوەره دیاریکراوەکان.
رێکخستنی خشتەی چاوپیکەوتنەکان و ئاگادارکردنەوەی بەشداربووان.
تۆمارکردنی ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکان و هەڵبژاردنی فەرمانبەری گونجاو.
ناردنی ئۆفەری کار بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەری هەڵبژێردراو.
دەستڕاگەیشتن به ڕاپۆرتی ورد و شیکردنەوەی داتاکانی پەیوەست بە پڕۆسەی دامەزراندن.