Recursos
Recursos

!گۆڕانکاری لە هەڵبژاردنەکەتەوە دەست پێدەکات

هونەری بەڕێوەبردنی بەنرخترین سەروەت و سامانی دامەزراوەکەت ئەزموون بکە لەگەڵ سیستەمەکانی سۆفت ڤیژن.

سیستەمی گشتگیری ئی-ڕاژە

کۆمەڵەی سیستەمەکانی ئی-ڕاژە، وەک سیستەمێکی یەکپارچە و یەکگرتوو لە دامەزراوەکان، یارمەتی بەڕێوەبەرانی دامەزراوەکان دەدات بۆ ئەزموونێکی جیاوازی بەرهەمهێنان و گۆڕینی دیجیتاڵی.

چارەسەری گشتگیری بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکانی ئی-ڕاژە هەموو پێداویستییەکانی دامەزراوەکان لە هەموو قۆناغەکانی سووڕی ژیانی فەرمانبەرایەتی لە دامەزراندنەوە تا خانەنشینی دەگرێتەوە. بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان سەرنج و تیشک دەخاتە سەر سیاسەتەکان، کردارەکان وە سیستەمەکان کە کاریگەریان دەبێت لە سەر ڕەفتار، بیرکردنەوە، و کارکردنی فەرمانبەران. بە واتایەکی تر، ئەمە ڕێبازێکی ستراتیجییە بۆ دامەزراندن، پەرەپێدان، بەڕێوەبردن وە پاڵنەر بۆ گەیشتن وە پابەندبوون بە ئامانجە سەرەکییەکانی دامەزراوەکە.

بە دامەزراندنی سیستەمەکانی ئی-ڕاژە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر، دۆسیەی ئەلکترۆنی، بەڕێوەبردنی دەوام، ڕاهێنان، هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردن، بەرزکردنەوەی پلە و پایە، قەرز، مووچە، و زۆر بابەتی تر، ئی-ڕاژە یارمەتی دامەزراوەکان دەدات بۆ زۆرترین بەرهەمهێنان و کارایی سەرچاوە مرۆییەکانیان و دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست و دادپەروەرانە بۆ فەرمانبەرانی دامەزراوەکە. بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد (AI)، یارمەتی بەڕێوەبەران دەدات لە شیکاری پێشکەوتوو و بڕیاردانی ستراتیژی.

لە خوارەوە دەتوانیت زانیارییە تەکنیکییەکانی هەر بەشێک ببینیت وەک ئەوەی لەلایەن تیمی پسپۆڕی پێشەنگەوە دیزاین کراوە، و لە کۆتاییدا داشبۆردێکی گشتگیرت دەبێت بۆ بڕیاردان.

Responsive Why Choose Us Section
Rank Management
بەڕێوەبردنی پلە و پایە

دیاریکردنی پێوەرەکانی پلەبەرزکردنەوە، و هەڵسەنگاندنی فەرمانبەران بەپێی ئەو پێوەرانە

زیاتر بزانە
Cadre Management
بەڕێوەبردنی میلاکات

تۆمارکردنی زانیاری کەسی و پیشەییەکانی هەموو فەرمانبەران

زیاتر بزانە
Institutional Structure
بەڕێوەبردنی پێکهاتەی دامەزراوە

ناساندنی ئاستە جیاوازەکان و هەیکەلی دامەزراوە و پۆست و پێگە

زیاتر بزانە
Laws and Regulations
بەڕێوەبردنی یاسا و ڕێنماییەکان

جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو و سیستەماتیک

زیاتر بزانە
Attendance and Leave
بەڕێوەبردنی ئامادەبوون و مۆڵەت

تۆمارکردنی داواکارییەکانی مۆڵەت، و بەڕێوەبردنی پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوەیان

زیاتر بزانە
Electronic Dossier
دۆسیەی ئەلیکترۆنی فەرمانبەران

تۆمارکردن و پاراستنی وردەکاری زانیاری کەسی و پیشەیی سەرجەم فەرمانبەران لەڕێگەی دۆسییەی تایبەتەوە

زیاتر بزانە
Hiring Process
بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دامەزراندن

بەڕێوەبردنی تەواوی پڕۆسەی دامەزراندن و دانان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی

زیاتر بزانە
Notification System
سیستەمی ئاگادارکردنەوەکان

توانای دیزاینکردنی جۆرە جیاوازەکانی ئاگادارکردنەوە بە جیا بۆ هەر ژێر سیستەمێک

زیاتر بزانە
Training and Development
بەڕێوەبردنی ڕاهێنان و پەرەپێدان

دیاریکردنی پێداویستییەکانی ڕاهێنان، و ڕێکخستنی خول و بەرنامەکانی ڕاهێنان

زیاتر بزانە


دەربارەی ئێمە

ئێمە وەک سۆفت ڤیژن

کۆمپانیای سۆفت ڤیژن وەک ناوێکی ناسراو و پێشەنگ له بواری تەکنەلۆژیای زانیاری له هەرێمی کوردستان و عیراق، شانازی دەکات به پێشکەشکردنی چارەسەری دیجیتاڵی داهێنەرانه و کاریگەر، بە تایبەتی بۆ کەرتی حکومی. ئێمە له سۆفت ڤیژن تەنها کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی نین، بەڵکو خۆمان به هاوبەشێکی ستراتیژی متمانەپێکراو دەزانین بۆ ئەو دامەزراوه حکومییانەی کە بە جددی هەوڵی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و شەفافییەت دەدەن. تێگەیشتنمان له سروشتی کاری حکومی و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوه بنەمای کارکردنی ئێمەیە.

بۆ ماوەی زیاتر له ١٦ ساڵە، سۆفت ڤیژن پسپۆڕی خۆی له خزمەتکردنی کەرتی حکومیدا چڕکردووەتەوە. ئێمه به قووڵی ئاگاداری ئەو پێداویستییه ناوازه و ئاڵۆزانەین که دامەزراوه حکومییەكان هەیانە، له تێگەیشتنی وردی یاسا و ڕێنماییەکانەوە تا پرۆسە کارگێڕییە ئاڵۆزەكان. ئەزموونی بەرفراوانمان لەم بوارەدا وایکردووە که بتوانین چارەسەری دیجیتاڵی گونجاو و تایبەتمەند بۆ چەندین وەزارەت و فەرمانگەی جیاوازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق پەرەپێبدەین.

زیاتر بزانە

لە پەیوەندیدابە لەگەڵمان