Recursos
سیستمی هەڵسەنگاندنی کارایی و پلەبەرزکردنەوە

سیستمی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان

بەشی بەڕێوەبردنی پلەبەرزکردنەوە بەشێکی گرنگی سیستمی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆیییەکانە کە ئامانجی ڕێکخستن و ئاسانکردنی پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە. ئەم بەشە یارمەتی دامەزراوەکان دەدات لە پەیوەند و ڕێککاریکی ڕوون و شەفاف بوون، هەلسەنگاندن و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دابین بکەن بە پەیی یاسا و ڕێنماییەکان. هەروەها، بە مەش هاندانی فەرمانبەران و پاداشتکردنیان لە بەرامبەر کار و چالاکییەکانیان، مسۆگەر دەکات. پرۆسەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بە پەێی بنەماکانی شایستەبوون بەڕێوەدەچیت.

ئەمەش متمانە و دڵسۆزی فەرمانبەران بە دامەزراوەکە زیاد دەکات. مۆدیۆڵەکە هەموو هەنگاوەکانی پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە لە دیاریکردنی پەیوەندەکانەوە تا پەسەندکردنی کۆتایی، بە شێوەیەکی کارا بەڕێوەدەبات.

دیاریکردنی پێوەرەکان

دانانی پێوەری روون و ئاشکرا بۆ هەڵسەنگاندنی فەرمانبەران، وەکو ئەزموونی کار، ئاستی بەرهەمهێنان، لێهاتووییەکان و هەڵسوکەوتی پیشەیی.

هەڵسەنگاندنی فەرمانبەران

بەڕێوەبردنی هەڵسەنگاندنی خولی یان ساڵانه به پێی پێوەره دیاریکراوەکان.

تۆمارکردنی ئەنجامەکان

هەڵگرتنی ئەنجامی هەڵسەنگاندنی هەر فەرمانبەرێک بەشێوەیەکی پاریزراو.

دیاریکردنی فەرمانبەرانی شایستە

ده ستنیشانکردنی ئەو فەرمانبەرانەی که بەپێی هەڵسەنگاندنەکان شایستەی پله بەرز کردنەوەن.

پێشنیارکردنی پلەبەرزکردنەوه

پڕۆسەی پێشنیارکردنی فەرمانبەران بۆ پله بەرزکردنەوه له لایەن به رپرسه ڕاستەوخۆکانیانەوه.

پەسەندکردنی پلەبەرزکردنەوه

پەسەندکردنی کۆتایی پلەبەرزکردنەوه له لایەن لایەنی پەیوەندیدارەوه وەک بەڕێوەبەری گشتی یان بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوه مرۆییەکان.

ڕاگەیاندنی پله بەرزکردنەوه

ئاگادارکردنەوەی فەرمانبەران دەربارەی پله بەرز کردنەوەکەیان.

ڕاپۆرت و شیکردنەوه

دەستڕاگەیشتن به ڕاپۆرتی ورد دەربارەی پڕۆسەی پله بەرزکردنەوه و شیکردنەوەی داتاکان.