بەشی بەڕێوەبردنی پلەبەرزکردنەوە بەشێکی گرنگی سیستمی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆیییەکانە کە ئامانجی ڕێکخستن و ئاسانکردنی پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە. ئەم بەشە یارمەتی دامەزراوەکان دەدات لە پەیوەند و ڕێککاریکی ڕوون و شەفاف بوون، هەلسەنگاندن و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دابین بکەن بە پەیی یاسا و ڕێنماییەکان. هەروەها، بە مەش هاندانی فەرمانبەران و پاداشتکردنیان لە بەرامبەر کار و چالاکییەکانیان، مسۆگەر دەکات. پرۆسەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بە پەێی بنەماکانی شایستەبوون بەڕێوەدەچیت.
ئەمەش متمانە و دڵسۆزی فەرمانبەران بە دامەزراوەکە زیاد دەکات. مۆدیۆڵەکە هەموو هەنگاوەکانی پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە لە دیاریکردنی پەیوەندەکانەوە تا پەسەندکردنی کۆتایی، بە شێوەیەکی کارا بەڕێوەدەبات.
دانانی پێوەری روون و ئاشکرا بۆ هەڵسەنگاندنی فەرمانبەران، وەکو ئەزموونی کار، ئاستی بەرهەمهێنان، لێهاتووییەکان و هەڵسوکەوتی پیشەیی.
بەڕێوەبردنی هەڵسەنگاندنی خولی یان ساڵانه به پێی پێوەره دیاریکراوەکان.
هەڵگرتنی ئەنجامی هەڵسەنگاندنی هەر فەرمانبەرێک بەشێوەیەکی پاریزراو.
ده ستنیشانکردنی ئەو فەرمانبەرانەی که بەپێی هەڵسەنگاندنەکان شایستەی پله بەرز کردنەوەن.
پڕۆسەی پێشنیارکردنی فەرمانبەران بۆ پله بەرزکردنەوه له لایەن به رپرسه ڕاستەوخۆکانیانەوه.
پەسەندکردنی کۆتایی پلەبەرزکردنەوه له لایەن لایەنی پەیوەندیدارەوه وەک بەڕێوەبەری گشتی یان بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوه مرۆییەکان.
ئاگادارکردنەوەی فەرمانبەران دەربارەی پله بەرز کردنەوەکەیان.
دەستڕاگەیشتن به ڕاپۆرتی ورد دەربارەی پڕۆسەی پله بەرزکردنەوه و شیکردنەوەی داتاکان.