Recursos
سیستمی بەڕێوەبردنی یاسا و ڕێنماییەکان

مۆدیۆڵی به‌ڕێوه‌بردنی یاسا و ڕێنماییه‌کان

مۆدیۆڵی بەڕێوەبردنی یاسا و ڕێنمایییەکان لە سیستمی ئیدارەکردندا بەشێکی زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی دامەزراوە بە یاسا و ڕێنمایییە کارپێکراوەکانی تایبەت بە کاروباری فەرمانبەران. ئەم مۆدیولە وەک بنکەیەکی زانیاری ناوەندی کاردەکات بۆ هەموو ئەو یاسا، ڕێنمایی، گشتاندن و بڕیارانەی کە پەیوەستن بە ماف و ئەرکەکانی فەرمانبەران، هەروەها سیاسەتەکانی دامەزراوەکە. ئامانجی سەرەکی بریتییە لە مسوولکردنی جێبەجیکردنی ڕێنمایییەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو، شەفاف و یەکسان بۆ هەمووان، هەروەها ئاسانکاری بۆ بەڕێوەبەران و فەرمانبەران لە دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە یاسایییە نووسراوەکان.

مۆدیۆڵەکە بە بەردەوامی نوێ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆڕانکارییە یاساییەکاندا بگونجێت.

تۆمارکردن و ئه‌رشیفکردنی یاسا و ڕێنماییه‌کان

هه‌لگرتنی کۆپییه‌کی ئه‌لیکترۆنی له‌ هه‌موو یاسا، ڕێنمایی، گشتاندن و بڕیاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ کاروباری فه‌رمانبه‌ran و دامه‌زراوه‌که‌.

پۆلینکردن و ڕێکخستنی به‌ڵگه‌نامه‌کان

پۆڵێنکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان به‌پێی جۆری بابەتی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڕواری ده‌رچوون و لایه‌نی ده‌رچوون.

گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی زانیاری

دابینکردنی ئامرازی گه‌ڕانی پیشکه‌وتوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی خێرای زانیارییه‌ یاساییه‌کان به‌ به‌کارهینانی وشه‌ی کلیلی، به‌ڕواری یان هه‌ر فیلته‌رێکی تر.

به‌ڕیوه‌بردنی وه‌شانه‌کان

تۆمارکردنی میژووی گۆڕانکارییه‌کان و هه‌موارکردنه‌وه‌کانی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دیاریکردنی به‌ڕواری جیبه‌جیکردنی هه‌ر وه‌شانێکی نوێ.

ئاگادارکردنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی نوێکارییه‌کان

ناردنی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیکی بۆ به‌کارهینه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ران، فه‌رمانبه‌ران، و به‌شی یاسایی ده‌رباره‌ی هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک یان هه‌موارکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ یاسا و ڕێنماییه‌کاندا.

به‌سته‌وه‌ی ڕێنماییه‌کان به‌ پڕۆسه‌کانی تر

به‌سته‌وه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ پڕۆسه‌کانی تری HR، وه‌ک دامه‌زراندنی مۆڵەت، پله‌ به‌رزکردنه‌وه‌ و ڕاهێنان.

ڕاپۆرت و شیکردنه‌وه

به‌رهه‌م هێنانی ڕاپۆرتی تایبه‌ت بۆ پابەندبوون به‌ یاسا و ڕێنماییه‌کان.

ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕیوه‌بردن

دیاریکردنی ده‌سه‌ڵاتی جیاواز بۆ به‌کارهینه‌ران وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی زیادکردن، هه‌موارکردن یان سڕینه‌وه.