Recursos
سیستمی دۆسیەی ئەلیکترۆنی فەرمانبەران

مۆدیۆڵی دۆسیەی ئەلیکترۆنی فەرمانبەران

مۆدیۆڵی دۆسیەی ئەلیکترۆنی فەرمانبەران له‌ سیسته‌می ئی - راژه‌ جێگرەوه‌یه‌کی مۆدێرن و کارایە بۆ دۆسیە کاغەزیە تەقلیدییەکان. ئەم مۆدیۆڵە وەک کۆگایەکی ناوەندی و پارێزراو کاردەکات بۆ هەموو زانیاری و بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکان بە فەرمانبەرێکەوە له‌ سەرەتای دامەزراندنیەوە تا کۆتایی هاتنی فەرمانبەرێتی. ئامانج له‌ بەکارهێنانی ئەم مۆدیۆڵە بریتییە له‌ ئاسانکاری له‌ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاغەز، باشترکردنی ئاسایشی زانیارییەکان و خێراکردنی پڕۆسەکانی پەیوەندیدار بە بەڕێوه‌بردنی فەرمانبەران.

هەروەها ئەم مۆدیۆڵە ڕێگە بە بەڕێوه‌بەران و خۆی فەرمانبەران دەدات بەپێی دەسەڵاتی دیاریکراو کە بە ئاسانی دەستیان بگات بە زانیارییە پێویستەکان له‌ هەر کات و شوێنیکدا بیت.

دروستکردنی دۆسیەی ئەلیکترۆنی

دروستکردنی دۆسیەیەکی ئەلیکترۆنی تایبەت بۆ هەر فەرمانبەرێک کە هەموو زانیاری و بەڵگەنامەکانی له‌ خۆی گرێتەوە.

تۆمارکردنی زانیاری کەسی و پیشەیی

تۆمارکردنی وردەکاریی زانیارییە کەسییەکان وەک ناو، ناونیشان، ژمارەی پەیوەندی و زانیارییە پیشەییەکان وەک ناونیشانی کار، بەرواری دامەزراندن، و مێژووی کار.

هاوپێچکردنی بەڵگەنامەکان

توانای هاوپێچکردنی هەموو جۆرە بەڵگەنامەیەک بە دۆسیەکەوە، وەک کۆپی ناسنامە، بروانامەکان، گرێبەستی کار، فۆرمی هەڵسەنگاندن و نامەکانی فەرمی.

پۆڵێنکردنی بەڵگەنامەکان

ڕێکخستن و پۆڵێنکردنی بەڵگەنامەکان بەپێی جۆر و بابەتی پەیوەندیدار.

گەڕان و دۆزینەوەی زانیاری

دابینکردنی ئامرازی گەڕانی پێشکەوتوو بۆ دۆزینەوەی خێرای زانیاری و بەڵگەنامەکان له‌ ناو دۆسیەکاندا.

بەڕێوه‌بردنی وەشانەکان

تۆمارکردنی مێژووی گۆڕانکارییەکان و هەموارکردنەوەکانی بەڵگەنامەکان، له‌گەڵ دیاریکردنی بەرواری جیابوونەوەی هەر وەشانێکی نوێ.

ئاسایشی زانیاری

پاراستنی زانیاری و بەڵگەنامەکان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی پاراستن و دیاریکردنی ئاستی دەستڕاگەیشتن بۆ بەکارهێنەرانی جیاواز.

بەستنەوە بە مۆدیۆڵەکانی تری

بەستنەوەی دۆسیەی ئەلیکترۆنی فەرمانبەران بە مۆدیۆڵەکانی تری سیستەمی ئی راژه، وەک مۆدیۆڵی مووچە، مۆدیۆڵی مۆڵەت و مۆدیۆڵی هەڵسەنگاندن.