Recursos
سیستمی پێکهاتەی دامەزراوەیی

سیستمی پێکهاتەی دامەزراوەیی

بەشی پەیکەری دامەزراوەیی لە سیستەمی ئی - ڕاژە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە دیاریکردن و بەڕێوەبردنی پەیکەری دامەزراوەکان. ئەم بەشە یارمەتی دامەزراوەکان دەدات کە بە شێوەیەکی بینراوی ڕێکخراو پەیوەندییەکانی خۆیان لە ناو ئاستەکانی کارگێڕییەکان، بەڕێوەبەرەتییەکان، پۆستەکان و پەیوەندییەکانی نێوانیان دیاری بکەن و بەڕێوەیان ببەن.

ئەم بەشە توانای پشتگیریکردنی هەردوو جۆری پەیکەری دامەزراوەیی هەیە، چ پەیکەری دامەزراوەیی چەندین دامەزراوە لە ژێر یەک چەتردا و چ پەیاکەری تاکە دامەزراوەیی. هەروەها، بە شێوەیەکی ورد و بەردەوام مێژووی گۆڕانکارییەکان لە پەیکەری دامەزراوەییدا تۆمار دەکات، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە شیکردنەوە و پلاندانانی داهاتوودا.

دروستکردنی پێکهاتە

توانای دروستکردنی پەیکەری دامەزراوەیی نوێ، ده ستکاریکردنی پەیکەری ئێستا و زیادکردن لابردنی ئاست، بەش، یەکه و پۆستەکان.

پێناسەکردنی پۆستەکان

دیاریکردنی ناونیشانی پۆست، بەرپرسیارێتییەکان، ئەرکەکان و پەیوەندی راستەوخۆی هەر پۆستێک به پۆستەکانی ترەوه.

دیاریکردنی مەرجەکان

دیاریکردنی بڕوانامه، ئەزموون، لێهاتوویی و هەر مەرجێکی تر که پێویسته بۆ وەرگرتنی پۆستێک.

بەڕێوەبردنی مێژووی گۆڕانکاری

تۆمارکردنی تەواوی گۆڕانکارییەکانی پەیکەری دامەزراوەیی، له وانه بەروار، جۆری گۆڕانکاری و هۆکاری گۆڕانکارییەکە.

پیشاندانی بینراوی پێکهاتە

پیشاندانی پەیکەری دامەزراوەیی بە شیوەیەکی گرافیکی و ڕوون، وەک چارتی دامەزراوەیی.

پەیوەندی نێوان بەشەکان

توانای دابینکردنی پەیوەندی نێوان بەشەکان و فەرمانبەرانی هەر بەشێک.

ڕاپۆرت و شیکردنەوه

دەرهێنانی ڕاپۆرتی جۆراوجۆر دەربارەی پێکهاتەی دامەزراوەیی وەک ژمارەی پۆستەکان له هەر ئاستیکدا، مێژووی گۆڕانکاریيەکان و زانیاری دیکه.