یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکان لە دامەزراندن و بەکارخستنی سیستەمەکان ڕاهێنانی بەکارهێنەرە. تیمی ڕاهێنانی سوفت ڤیژن بەرنامەی ڕاهێنانی گشتگیر و پراکتیکی بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ناو دامەزراوەکە داڕێژێت. ئەم ڕاهێنانانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و هەروەها ئۆنلاینش ئەنجام دەدرێن و ڕاهێنان بۆ بەڕێوەبەرانی سیستەم (ئەدمینەکان) و هەروەها بەکارهێنەرانی ئاسایی دامەزراوەکە لەخۆدەگرن.
بەڕێوەبەرانی سیستەم فێری چۆنیەتی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی سیستەمەکان دەبن، بەکارهێنەرانیش ڕۆژانە ڕاهێنراون لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمەکان. کۆبوونەوەکانی ڕاهێنانەکان بە شێوەیەک داڕێژراون کە لەگەڵ تەواوبوونیان، هەموو کەسێک بتوانێت بە متمانەیەکی تەواوەوە و بەبێ پێویستی بە ڕێنمایی بەردەوام سیستەمەکان بەکاربهێنێت.